Accessibility links

سکرتێری گشتی ناتۆ: ڕژێمی ئێران بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران پشتگوێ دەخات

مارک ڕووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ، ڕایگەیاند ڕێکخراوی ناتۆ وەک هەڕەشە لە ڕژێمی ئێران دەڕوانێت و لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی نیگەرانە.

ڕووتە ئاماژەی دا بەوەی ئەندامانی ڕێکخراوەکە "هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ گەلی ئێراندا نییە، بەڵکو کێشەیان لەگەڵ ئەو ڕژیمەدا هەیە کە ئێستا لە ئێراندا دەسەڵاتدارە."

لێدوانەکەی بەرپرسی ناتۆ لە سەدانێکیدا بۆ شاری نیویۆرک هات بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان.

ڕووتە لە نیویۆرک هەروەها سەردانی مۆزەخانەی یادەوەری 11ـی سێپتەمبەری کرد.

لە مۆزەخانەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد و وتی، "دوای 25 ساڵ، ئێمە بە یەکگرتوویی دەمێنینەوە لە ئیرادەمان بۆ بەرگریکردن لە ئازادی و وەستانەوە دژی شەڕانگێزی و دڵنیابوونەوە لەوەی هێرشێکی وەک هێرشی 11ـی سێپتەمبەر هەرگیز دووبارە نەبێتەوە."

This item is part of
XS
SM
MD
LG