Accessibility links

بەهۆی هێرشی موشەکیی حوسییەکانەوە زەنگی هۆشداری لە مەککە لێدرا

بەرگری شارستانی عەرەبستانی سعودیە ڕۆژی پێنجشەممە بۆ جاری دووهەم زەنگی هۆشداری لێدا و دانیشتوانی شاری مەککەی لە مەترسی ئاگادار کردەوە.

ئەم ئاگادارکردنەوەیە بۆ شاری مەککە ڕاگەیەندراو و دوای چەند خولەکێکیش ڕاگیرا.

لە هەمانکاتدا زەنگی هۆشداری لە چەند شارێکی تری سعودیە لێدرا لە ناویاندا لە شارەکانی تائیف و جەددە و تەبوکی کەناری دەریای سوور.

لەم بارەیەوە تورکی مالیکی وتەبێژی فەرمی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وتی شەش مووشەکی بالستیکی لەلایەن حوسییەکانەوە هاوێژراون و ڕێگرییان لێکراوە و تێکشکێندراون، و بەرگری ئاسمانییش هەوڵەکانی بۆ بەئامانجگرتنی تائیف و یەنبەع پوچەڵ کردووەتەوە.

هەفتەی ڕابردووش سعودیە حوسیەکانی بە هەوڵدان بۆ هێرشکردنی مووشەکی بۆ سەر شاری مەککە تۆمەتبارکرد.

This item is part of
XS
SM
MD
LG