مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند ڕێگریکردن لە دەستڕاگەیشتنی کۆماری ئیسلامی ئێران بە چەکی ئەتۆمی بابەتی سەرەکی ئەمەریکایە لە هەر دانوستاندنێکدا لەگەڵ ڕژێمی ئێران و جەختیشی کردەوە لەوەی سەرۆک ترامپ ئامادەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن
ڕوبیۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە نیویۆرک ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکانی بەشداربوو لە پرۆسەی دانوستاندنەکەدا کراوە بابەتێک کە گرنگە بۆ هەموان ئەوەیە " ڕژێمی ئێران هەرگیز نەتوانێت ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی."
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هەروەها گوتیشی ڕێگای باشووری تەنگەی هورمز بە هاوکاریی هێزەکانی ئەمەریکا بە کراوەیی ماوەتەوە و ڕۆژانەش قەبارەی تێپەڕبوونی نەوت لە زیادبووندایە. جەختیشی لەوە کردەوە ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لە ئازادی کەشتیوانی و ئەم ڕێڕەوە ئاوییە بە کراوەیی دەهێڵێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ڕوبیۆ ڕەتیکردەوە ئەگەری سەرکەوتنی دانوستانەکان هەڵسەنگێنێت و ئاماژەی بەوەدا کە گەیشتن بە ڕێککەوتن پێویستی بە هەوڵی بەردەوام هەیە بە تێپەڕبوونی کات و بەردەوامی بەشداری نێوەنگیرەکان هەیە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە سەرۆک ترامپ بە لاری نییە لە ڕێککەوتن بەڵام ڕێگریش لە کۆماری ئیسلامی دەکات لە دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی و ڕێگا خۆش دەکات بۆ ئەوەی ئێران ببێتە وڵاتێکی "گەورە و ئاوەدان".