کێبڕکێی نێوان کۆمپانیا گەورەکانی دەرمانسازی چڕتر دەبێتەوە بۆ بەدەستهێنانی پشکێک لە بازاڕەکاندا بۆ دەرمانی دابەزاندنی کێش کە پێشبینی دەکرێت لە ساڵانی داهاتوودا ببێتە یەکێک لە قازانجترین بەشەکانی پیشەسازی دەرمان.
کۆمپانیای نۆڤۆ نۆردیسکی دانیمارکی کە دەرمانی ڤیگوی و ئۆزێمپیک دروست دەکات، ڕایگەیاندووە قازانجی کارکردنی لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە 33.4 ملیار کرۆنی دانیمارکی، ئەمەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 11% زیادیکردووە.
هەروەها کۆمپانیای نۆڤۆ نۆردیسک چاوەڕوانییەکانی بۆ ساڵی 2026 بەرزتر کردووەتەوە و هەوڵدەدات بە بەرهەمی نوێ پێگەی خۆی لە بازاڕی دەرمانی دابەزاندنی کێشدا بەهێز بکات.
کۆمپانیاکە لەم بازاڕەدا کێبڕکێ لەگەڵ ڕکابەرە ئەمەریکاییەکەی ئێلی لیلی دەکات. کۆمپانیای نۆڤۆ نۆردیسک بە تایبەتی سەرنجی لەسەر پەرەپێدانی نەوەی نوێی دەرمانی دابەزاندنی کێشە، لەنێویاندا حەبی نوێی ڤیگوی.
بازاڕی جیهانی دەرمانی دابەزاندنی کێش بە خێرایی فراوان دەبێت، هەندێک لە پسپۆڕان پێشبینیان کردووە بەهای ساڵانەی دەرمانەکە تا ساڵی 2030، 100 ملیار دۆلار تێپەڕێنێت.