Accessibility links

نێچیرڤان بارزانی: هێزەکانی ئەمەریکا کە ڕۆژێک هاتوون دەبێ ڕۆژێکیش بکشێنەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتارێکدا لە سلێمانی سوپاسی ڕۆڵی هێزەکانی ئەمەریکای کرد لە عێراق و هەرێمی کوردستان و پرسی کشانەوەی ئەو هێزانەی بە پرۆسەیەکی ئاسایی دانا.

سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، "هێزەکانی ئەمەریکا لەسەرداوای حکومەتی عێراق بۆ یارمەتی عێراق هاتوون، کە ڕۆژێک هاتوون دەبێ ڕۆژێکیش بگەڕێنەوە."

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و عێراق، بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بکشێنەوە. سەدان سەربازی ئەمەریکا کە هێشتا لە هەرێمی کوردستان جێگیرن، چاوەڕوان دەکرێت لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا هەرێم جێبێڵن.

سەرۆکی هەرێم ستایشی ڕۆڵی ئەمەریکای کرد و ڕایگەیاند، "ئێمە سوپاسی هێزەکانی ئەمەریکا دەکەین بۆ هەموو پاڵپشتیەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستانیش."

سەبارەت بە پرسی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، کە ئەمەریکا لە دوای شەڕی داعشەوە چەندین ساڵە هەوڵی بۆ دەدات، بارزانی ڕایگەیاند پڕۆسەکە "تەواو بووە...هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا کۆکراونەتەوە و بەم نزیکانەش بەفەرمی ڕایدەگەیەنین."

وتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی سەردانێکیدا هات بۆ شاری سلێمانی و بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی كردنه‌وه‌ى لوتکەی سلێمانى بۆ ئابووری و گەشەپێدان و وەبەرهێنان.

لە بۆنەکەدا هەریەک لە سەرۆكی عێراق و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری دارایی هەرێم و ژمارەیەک لە بەرپرسانى تری عێراق و هەرێمی كوردستان و كارسازان وخاوه‌نكارانى ناوخۆ و بیانی بەشدار بوون.

قوباد داڵەبانی لە لووتکەی سلێمانی
قوباد داڵەبانی لە لووتکەی سلێمانی

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان قوباد تاڵەبانی لە دیدارەکەدا وتی سلێمانی گەشەی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و ڕایگەیاند "زۆر خۆشحاڵم کە لەپاڵ گەشەکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان و گەشەکردنی هونەر و کلتور لە کوردستان و سلێمانی، کەشێکی داهێنەرانەش دەبینین لێرە."

This item is part of
XS
SM
MD
LG