Accessibility links

عێراق هەنگاوی نوێ بۆ کەمکردنەوەی وابەستەیی بە وزەی ئێران دەگرێتە بەر

وەزیری نەوتی عێراق ڕۆژی سێشەممە چەندین پڕۆژەی ستراتیژی ڕاگەیاند کە لەگەڵ کۆمپانیا فەرەنسییەکان پەرەی پێدەدرێت. بەغدا ماوەی ساڵێکە هەوڵی ئەوە دەدات پشتبەستنی خۆی بە وزەی ئێران و تەنگەی هورمز کەم بکاتەوە.

باسم محەمەد خوزەیرعەبادی، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئەلعێراقییە ڕایگەیاند پەرەپێدانی کێڵگەی ئەرتاوی بە توانای 210 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و دەرهێنانی گازی پێنج کێڵگە بە توانای 600 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێکدا و بەرهەمهێنانی وزەی خۆر بە توانای 1000 مێگاوات لە بەرنامەی کاردایە.

تۆتاڵی فەرەنسا لە ئێستادا لە کێڵگەی ئەرتاوی چالاکە.

هەروەها عێراق لە سەردانەکەی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتن لە مانگی حەوت ئەمساڵدا، گرێبەستی وزەی بە بەهای 200 ملیار دۆلار واژۆکرد.

زەیدی لە شاری هیوستن لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل کۆبووەوە و داوای کرد کۆمپانیاکە ڕۆڵی خۆی لە تەواوی زنجیرەی وزەی عێراقدا فراوانتر بکات. ئامانجی دیاریکراوی عێراق بۆ هاوبەشییەکە کۆتاییهێنانە بە هاوردەکردن لە ئێرانەوە و هەوڵ دەدات تا ساڵی 2028 بگاتە ئەم مەبەستە.

بەو پێیەی هاوردەکردنی گاز لە ئێرانەوە پێش جەنگ لەسەدا 30 بۆ 40ی بەرهەمهێنانی کارەبای عێراقی دابینکردووە، عێراق بەنیازە تا ساڵی 2029 کۆتایی بە سووتانی گاز پەیوەندیدار بهێنێت، ئەمەش وابەستەیی بەوەوە کەمدەکاتەوە.

عێراق دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری ئۆپێکە و هاوکاتیش کڕیاری کارەبا و گازی ئێرانە. واشنتن لە ساڵی 2018ەوە لێخۆشبوون لە سزاکانی بۆ عێراق دەرکردووە بۆ ئەوەی بەغدا بتوانێت کارەبا و گاز لە ئێران بکڕێت.

This item is part of
XS
SM
MD
LG