فەرەنسا یەکەم شوێنی گەشتەکەی عەلى زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو بۆ ئەورووپا کە تێیدا شەش یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی جیاجیاکاندا واژۆ کران.
بەگوێرەی بەیاننامەی هاوبەشی هەردوولا، ئەمڕۆ 14ی مانگی نۆ عێراق و تۆتاڵ ئێنەرجیز، کۆمپانیای وزەی فەرنسایی، دەستیانکرد بە گفتوگۆ لەبارەی پرژەی وزە لە عێراق.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، پرۆژەکە وەبەرهێنانی گەورە لە خۆدەگرێت و ئامانج لێی زیادکردنی توانای عێراقە لە بەرهەمهێنانی نەوت و لەهەمان کاتیشدا بەشداردەبێت لە باشترکردنی سەروەریی وزەیی و هەنگاوی گواستنەوەی وڵاتەکە بۆ بواری وزەی دیکە.
حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە کە لە ئەنجامی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران، چەندین رێکەوتنی ستراتیژی و ئابوری و سەربازیی کراون.
بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی حکومەتی عێراق، شەش یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان عێراق و فەرنسا واژۆکراون کە بریتین لەنێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و کۆمپانیای هێرتمانی بواری ژیریی دەستکرد بۆ هاریکاریی لە بواری بەرگری ئاسمانیی؛ لەیەکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی سوپاکانی فەرەنسا، لەبارەی دابینکردنی کەلوپەلی سەربازیی فەرەنسایی لەچوارچێوەی بونیاتنانەوە و گەشەپێدانی تواناکانی بەرگریی عێراق.
هەروەها راگەیەندراوەکەی حکومەتی عێراق باس لەیاداشتنامەی لێکتێگەیشتن دەکات لە بواری پشتیوانیکردنی هەلی گەنجان و توێژینەوە و داهێنان لەنێوان وەزارەتی ناوخۆی عێراق و وەزارەتی ئەوروپا و کاروباری دەرەوەی فەرەنسا؛ هەروەها یاداشتنامە لەنێوان وەزارەتی دەروەی عێراق و فەرەنسا لەبارەی بەهێزکردنی هاوبەشیی لەگەڵ رێکخراوی گەشەی فەرەنسایی (AFD) ؛ پرۆتۆکۆلی هاریکاریی تایبەت بە رێککەوتن لەبواری دابیکردن و فرۆشتنی غاز لەنێوان وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی؛ هەروەها یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری فڕۆکەوانیی مەدەنی لەنێوان وەزارەتی گواستنەوەی عێراق و فەرنسا.