فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم)، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، هێزی دەریایی ئەمەریکا هەتا ئێستا ڕێڕەوی 100 کەشتی بازرگانیان گۆڕیوە.
سێنتکۆم لە پۆستێکیدا لە ئێکس ڕایگەیاند، کە لە ماوەی 60 ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی ئەمەریکا لە چوارچێوەی گەمارۆی دەریایی سەر ئێراندا ڕێڕەوی 100 کەشتی بازرگانییان گۆڕیوە
سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هیچ کەشتیەک بەبێ مۆڵەتی هێزەکانی ئەمەریکا لە ژێر گەمارۆکەدا تێنەپەڕیوە.
گەمارۆدانی هێزی دەریایی ئەمەریکا بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران لە نزیک گەرووی هورمز، بەشێکە لە هەڵمەتی گوشار کە واشنتن لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بەسەر ڕێژیمی ئێرانیدا سەپاندووە.