دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، زۆر خۆشحاڵە دوو بەشی ئێرلەندا ببنە یەک وڵات.
سەرۆکی ئەمەریکا لە سەردانەکەیدا بۆ دبلن ئەم لێدوانەی دا.
ترامپ دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئێرلەندا مایکل مارتن بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: “نامەوێت هیچ کێشەیەک دروست بکەم، بەڵام پێتان دەڵێم، زۆرم پێ خۆشە ئێرلەندایەکی یەکگرتوو ببینم، و پێموایە ئەوە شتێکی زۆر باش دەبێت”.
بەپێی مەرج و بەندەکانی ڕێککەوتنی هەینی پیرۆزی ساڵی 1998، گشتپرسییەک بۆ سەربەخۆیی ئێرلەندای باکوور لە بەریتانیا تەنیا بە ڕەزامەندی حکومەتی بەریتانیا دەتوانرێت ئەنجام بدرێت.
ئەم ڕێککەوتنە کۆتایی بە توندوتیژی 30ساڵەی نێوان ناسیۆنالیستە ئێرلەندیەکان هێنا کە خوازیاری ئێرلەندایەکی یەکگرتوو بوون و لایەنگرانی یەکێتی لەگەڵ بەریتانیا.