ڕۆژی شەممە ئاگر لە زیندانێکی شاری کۆبانی کەوتەوە و بەهۆیەوە نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و لانیکەم 17 کەسی دیکەش برینداربوون.
پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لەو شارە ڕایگەیاند، ئاگرەکە دوای ئەوە کەوتۆتەوە کە زیندانییەکان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی گواستنەوەیان بۆ زیندانێکی شاری حەلەب ئاگریان لە خۆیان بەرداوە.
ئاگرەکە دوای چەند کاتژمێرێک لە گەڕانەوەی ئارامی بۆ کۆبانی هات، ئەوەش دوای خۆپیشاندان و ناڕەزایی خەڵک لە دژی کوژرانی شەرەڤانێکی کورد لە حەسەکە.
دەنگی ئەمەریکا چەند جارێک پەیوەندی بە بەرپرسانی ئاسایشی کۆبانیێوە کرد بەڵام ئامادە نەبوون وەڵام بدەنەوە.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لێدوانێکی دەستبەجێ لەلایەن حکومەتی کاتی سوریاوە سەربارەت بە ڕووداوەکە نەدراوە.