بنیامین ناتانیاهو، سەرۆک وەزیری ئیسرائیل، ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی هێزەکانی ئیسرائیلی کرد لە باشووری سوریا و گوتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لێواری داڕماندایە.
بە هێزەکانی ئیسرائیلی وت "هێشتا کارمان ماوە ئەنجامی بدەین. کاری سەرەکی بریتییە لە ڕووخانی ڕژێمی تیرۆریستی لە ئێران. ئێمە زۆر لەوە نزیکین و دەزانین کە لە کۆتاییدا شەڕخوازیی دەڕوخێت."
ناتانیاهۆ لەگەڵ کاتزی وەزیری ئاسایشی گشتی ئیسرائیل و جەنەراڵ تامیر یادای سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل سەردانی هێزەکانی ئیسرائیلیان کرد لە لە چیای حەرمۆن کە دەکەوێتە سەر سنووری ئیسرائیل و سوریا.
سەبارەت بە چیای حەرمۆن، ناتانیاهۆ گوتی ئیسرائیل کۆنترۆڵی تەواوی بەسەر ئەو ناوچەیەدا هەیە کە لە چیای حەرمۆنەوە هەتا ڕووباری یەرمووک درێژ دەبێتەوە.
ناتانیاهو لە قسەکانیدا باسی لەوەکرد "ئێمە ڕێگەنادەین هیچ سوپایەکی تیرۆریستی لەسەر سنوورەکەمان جێگیر ببێت و ئەمە یەکێکە لە گەورەترین دەستکەوتەکان کە لە شەڕی ئازادیدا بەدەستمان هێناوە."
دوای ئەوەی بەشار ئەسەد لە مانگی دوازەی 2024 سوریای بەجێهێشت، هێزەکانی ئیسرائیل چوونە ناو ناوچەیەکی ئارامی نەتەوە یەکگرتووەکان و چەند ناوچەیەکی دیکە لە باشووری سوریا.
ئیسرائیل دەڵێت ئامادەبوونی سەربازیی بۆ پاراستنی ئاسایشی پێویستە لە کاتێکدا سوریا بەردەوامە لە داواکردنی کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل.
هاوکات وەزیری بەرگری ئیسرائیل پەیامێکی بۆ ئەحمەد شەرعی سەرۆکی سوریا نارد و گوتی هێزەکانی ئیسرائیل لە ناوچە ئەمنییەکان دەکشێنەوە.
هەروەها ئەوەشی ووت "ئێمە پەیامێکی زۆر بەهێز و ڕوون دەنێرین بۆ سەرۆکی سوریا کە لە کۆشکەکەی خۆی لە دیمەشق دانیشتووە کە 35 کیلۆمەتر دوورە و دەڵێت: ئێمە لێرەین لە چیای حەرمۆن، ئێمە لە ناوچەیەکی ئەمنیین و لێرەوە ناڕۆین."