Accessibility links

ڕۆیتەرز: نەوتهەڵگرێک کە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراقی هەڵگرتبوو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە دوو بەرپرسی بڵاویکردووەتەوە نەوتهەڵگرێک بە ئاڵای پەنەما کە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراقی هەڵگرتبوو، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئاوەکانی وڵاتەکە کراوەتە ئامانج.

بەرپرسان بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە هێرشەکە بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەشتیی نیو ئەندرۆس، بەڵام بەلەمەکانی فریاگوزاری عێراق ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە و ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی بەجێنەهێشتووە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز زانیاری لەبارەی ئەنجامدەری هێرشەکەوە نەخستووەتەڕوو.

هاوکات ناوەندی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەندەری فاو لە عێراق هێرشی کراوەتە سەر.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، تیمی نەوتهەڵگرە سەلامەتن و تا ئێستا هیچ دەرئەنجامێکی ژینگەیی ڕاپۆرت نەکراوە.

ناوەندی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکرد دەسەڵاتداران بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکەن و داوای لە کەشتیەکان کردووە لەکاتی تێپەڕین بە ناوچەکەدا وریا بن و هەر چالاکییەکی گوماناویش ڕاپۆرتبکەن.

This item is part of
XS
SM
MD
LG