Accessibility links

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: بەرپرسانی باڵای ئێران داوای کۆتاییهێنان بە جەنگ دەکەن

سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێن پێویستە تاران دانوستاندن لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕ بکات و ئابووریی وڵات بپارێزێت لەکاتێکدا کە کارتی فشاری بەدەستەوە ماوە.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە کە مەسعود پزیشکیانی سەرۆکی ئێران و محەمەد قاڵیبافی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتوویانە کە پێویستە وڵات جەخت لە سەر کۆتاییهێنان بە جەنگ و رزگارکردنی ئابووری پەککەوتووی وڵات بکاتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە وتەی ئەم دوو بەرپرسە باڵایە بەرپەرچدانەوەیەکی ئاشکرایە بۆ توندهەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە زیاتر هەڵوێستێکی رووبەڕووبوونەوەییان هەبووە لەم جەنگە شەش مانگییەدا.

وتەکانی سەرۆکی ئێران و سەرۆکی پەرلەمان لە کاتێکدایە کە رێگە چارەی دیپلۆماتی بەبنبەست گەیشتووە و ئیدارەی ترەمپیش فشارە ئابوورییەکانی زیادکردووە لە ڕێگەی ئابڵوقەی ئابووری و گەمارۆی دەریایی لەسەر بەندەرەکانی ئێران.

This item is part of
XS
SM
MD
LG