ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست بڵاویکردووەتەوە کە بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان هێزەکانی حکومەتی یەمەن هەندێک دەستکەوتی کەمیان بەدەستهێناوە لە شەڕیاندا لە دژی حوسییەکان.
حوسییەکان لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پشتیوانیی ماددی و لۆجیستی و سەربازیی دەکرێن. بەڵام لە ئێستادا ئێران تواناکانی سنورداربوون لە پشتیوانیکردنی حوسییەکان و ئەمەش رەنگە ببێتە مایەی لاوازبوونیان.
راپۆرتە هەواڵییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزەکانی حکومەت بەرەیەکی نوێیان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سەنعای پایتەختی یەمەن لە دژی حوسییەکان کردووەتەوە. لە هەمان کاتدا، هێزەکانی تری حکومەت پێشڕەوی دەکەن و حوسییەکان لە باشووری بەندەری ستراتیجی حودەیدە پاشەکشە دەکەن.
هێرشە ئاسمانییەکانی حکومەتی یەمەن بۆ سەر پارێزگاکانی زاڵع و بەیزا و خۆرئاوای مەئرب ئەنجامدراون.
بەگوێرەی رۆژنامەکە، حوسییەکان لە ساڵی 2015 و کۆنترۆڵی بەشێکی وڵاتی یەمەنیانکردووە و لە دە ساڵی ڕابردوودا هێزەکانیان چڕترکردووەتەوە و هێرشیان بۆ سەر عەرەبستانی سعودی و ئیسرائیل و وڵاتانی دیکە ئەنجامداوە.