Accessibility links

باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: ئێران خەمی پارەیەتی نەک میللەت

مایک واڵتز، باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پەڕەی خۆی لە ئێکس باس لە ڕژێمی ئێران دەکات کە تەنها خەمی پارەکانی خۆیەتی بە مەبەستی هێشتنەوەی ڕژێمەکەی.

واڵتز وتوێژێکی خۆی لەگەڵ فاکس نیوز بڵاوکردووتەوە و لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت " ڕژێمی ئێران باکی بە میللەتەکەی نیە. تەنها خەمی پارەیەتی لەپێناو هێشتنەوەی کۆنترۆڵی ڕژێمەکەی."

هەروەها باس لەوەدەکات کە سەرۆک ترامپ پارەی ڕژێمەکە دەکاتە ئامانج.

هەروەها مایک واڵتز بانگهێشتی جیهان دەکات کە چیتر چاوپۆشیی نەکەن لە کارەکانی ڕژێمی ئێران و داوا لە وڵاتان دەکات ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە سەپاندنی ئابڵوقە داراییەکان و دەڵێت "ئەو بانک و کۆمپانیا وەهمییانە مەهێڵن کە وادەکەن ڕژێمەکە لەڕووی داراییەوە بەردەوام بێت."

هەروەها داواشیان لێدەکات "ئەو ڕایەڵە ئابوورییانە بپچڕێنن کە ژیانی رژێمەکەیان لەسەر بەندە."

This item is part of
XS
SM
MD
LG