وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا سکۆت بێسنێت،لە کۆبوونەوەی لوتکەی جی 20 ڕایگەیاند، ئێران لە ڕووی ئابوورییەوە شکستی هێناوە و دەیەوێت بە هێرشی سەربازی تۆڵەی خۆی بکاتەوە. هەروەها سوپاسی یەکێتی ئەوروپای کرد کە "پشتیوانی بەرفراوانیان بۆ ئۆپەراسیۆنی گۆشەگیری ئابووری ئەمەریکا دژی ئێران دەربڕیوە.
سکۆت بێسنێت، وتی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ "بە ڕوونترین و یەکلاکەرەوەترین شێوە ڕایگەیاند کە پشتگیری لەم ئۆپەراسیۆنە دەکەن."
ئەمەریکا لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە هەڵمەتێک بۆ "گۆشەگیرکردنی ئابووری" ئێران دەستپێدەکات و هەموو ئەو لایەنانەی کە بازرگانی لەگەڵ ئێران دەکەن دەخەنە لیستی سزاکانەوە.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەزیرانی دارایی و بەڕێوەبەرانی بانکی ناوەندی جی 20 کە ئەمەریکا میوانداری دەکات، دوای ئەوە دێت کە شەوی ڕابردوو ئێران و ئەمەریکا بۆ یەکەمجار لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا هێرشیان بۆ سەر یەکتر ئەنجام دا.
وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ستایشی وڵاتانی ئەوروپا دەکات بۆ پشتیوانیان لە ئۆپەراسیۆنی گۆشەگیرکردنی ئابووری ئێران