Accessibility links

ئیمارات: مافی ڕەوای خۆمانە وەڵامی هێرشەکانی ئێران بدەینەوە

وەزارەتی بەرگری ئیمارات ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانی وڵاتەکەیان ڕێگری لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کردووە کە لە ئێرانەوە ئاڕاستەی وڵاتەکە کرابوو، بەڵام وردەکاری زیاتری سەبارەت بە هێرشەکە نەخستەڕوو.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردەوە کە "هێزە چەکدارەکان ئامادەکاری تەواویان هەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەک، سیستەمی بەرگری ئاسمانیش 24 کاتژمێر چالاکە بۆ چاودێریکردنی ئاسمانی وڵاتەکە و بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک.

دواتر وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێرانی بە دوایین هێرشی "شەڕانگێزی" وەسف کرد و ڕایگەیاند کە "ئیمارات مافی تەواو و ڕەوای خۆیەتی وەڵامی ئەو هێرشانە بداتەوە" و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی ئەم هێرشانە دەکات.

وەزارەتەکە به توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و ڕایگەیاند، پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەیانە، هەروەها هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی وڵات و دانیشتووانی وڵاتەکەی.

This item is part of
XS
SM
MD
LG