Accessibility links

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند سێ ئەندامی حەماس لە غەززە کوژراون

سوپای ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە،30ی مانگی هەشت ڕایگەیاند حەسام ئوسامە حسێن ناسر ئەندامی باڵی سەربازی حەماس لە ناوچەی دێرئەلبەلەح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە کوژراوە.

سوپای ئیسرائیل لە پەیامێکدا لە ئێکس نووسیویەتی ناسر دەستی هەبووە لە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی ئیسرائیل و هێزەکانی ئەو وڵاتە و هێرشەکانی سەر ئەو کەرتەش بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسییانە بووە کە چالاکییەکانی ناوبراو دروستی کردوون.

هەروەها سوپای ئیسرائیل هەواڵی کوژرانی یاسر ئەبوئەلخەیر و محەمەد دینی دوو ئەندامی یەکەی "نوخبە"ی حەماسی ڕاگەیاندووە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی سوپای ئیسرائیل، ئەو دوو کەسە بەشداربوون لە ئەنجامدانی هێرشەکان دژی هێزەکانی ئیسرائیل و هەوڵەکان بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی توانا سەربازییەکانی حەماس.

سوپای ئیسرائیل ئەم کارانەی بە پێشێلکردنی سیستماتیکی ئاگربەست ناو بردووە وو ڕایگەیاندووە ئەو دوو کەسە کراونەتە ئامانج بە مەبەستی نەهێشتنی ئەو مەترسییانەی بە هۆی چالاکییەکانیانەوە دروستبووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG