بەرپرسانی باڵای تورکیا، سعودیە و پاکستان سبەی دووشەممە لە ئەستەنبوڵ بە مەبەستی یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی پەیمانی بەرگریی هاوبەش کە لەم مانگەدا واژۆیان کرد، کۆدەبنەوە.
پەیمانی بەرگریی هاوبەشی مەککە کە لە 7ی مانگی هەشت واژۆ کرا، سێ هاوپەیمانی سوننەی ئەمەریکای کۆکردووەتەوە کە نیگەرانن لە شەڕی کۆماری ئیسلامی و ململانێکان لە ناوچەکەدا.
پەیمانی مەککە لە شاری مەککە لەلایەن محەمەد بن سەلمان، جێنشینی سعودیە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان واژۆ کرا.
لە بەیاننامە هاوبەشەکەدا هاتووە "مەبەست لە ڕێککەوتنەکە بەهێزکردنی بەرگری هاوبەشە لە بەرامبەر هەر کردەوەیەکی دەستدرێژیکردن و هەر هێرشێکی چەکداری بۆ سەر هەریەکێک لەم سێ وڵاتە بە هێرش بۆ سەر هەموویان هەژمار دەکرێت."
یەکەمین کۆبوونەوەی پەیمانی بەرگری لە نێوان تورکیا و سعودیە و پاکستان لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت