Accessibility links

سیاسەتمەداری ناسراوی کورد، مەهدی زانا کۆچی دوایی کرد

مەهدی زانا، سیاسەتمەداری ناسراوی کورد و هاوسەری لەیلا زانا، ئەمڕۆ شەممە دوای نەخۆشییەکی قورس کۆچی دوایی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، زانا کە سەرۆکی شارەوانی پێشووی ئامەد و هاوسەری لەیلا زانا، سیاسەتمەداری ناسراوی کورد بوو، لە شاری ئامەد بەخاک دەسپێردرێت.

مەهدی زانا ساڵی 1940 لە ناوچەی فارقین، سەر بە پارێزگای ئامەد لەدایک بوو و لە کۆتایی ساڵانی 1970دا بووە بە سەرۆکی شارەوانی ئامەد.

زانا بەشێکی زۆری ژیانی خۆی بۆ چالاکی سیاسی و دۆزی کورد تەرخان کردبوو و بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانی چەندین جار لە تورکیا زیندانی کرابوو. ئەو بە گشتی نزیکەی 16 ساڵی لە زیندان بەسەر برد.

مەهدی زانا جگە لە چالاکی سیاسی، نووسەری ژمارەیەک کتێبی گرنگیش بوو. کە بۆ نەوەکانی داهاتوو جێماون.

This item is part of
XS
SM
MD
LG