دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ڕۆژی شەممە وتارێکی ڕۆژنامەی "نیویۆرک پۆست"ی لە تروث سۆشیاڵ بڵاوکردەوە کە ڕۆژنامەکە بە ناونیشانی "ترامپ لە جەنگی ئێراندا سەرکەوتووە؛ بەردەوام بە لەم ڕێگایە" بڵاویکردووەتەوە.
دەستەی نوسەرانی نیویۆرک پۆست لە وتارەکەدا دەڵێت، فشارە سەربازی و ئابوورییەکانی واشنتن دۆخی تارانی خراپتر کردووە و داوا لە حکومەتی ترامپ دەکات لە سیاسەتی فشاری خۆی بەردەوام بێت.
ترامپ لە ڕۆژانی ڕابردووشدا بەردەوام جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئێران لە ڕووی سەربازی و ئابوورییەوە لاواز کراوە، لە کاتێکدا شەڕەکە دوای شەش مانگ هێشتا بەردەوامە.