Accessibility links

کەمبوونەوەی بەنزین و سەرەگرتنی درێژ لە بەنزینخانەکانی ئێران

ڕاپۆرتە جۆربەجۆرەکانی میدیای جەماوەری و ناوخۆیی ئێران ئاماژە بە کەمبوونەوەی دابینکردنی بەنزین لە ئێران دەکەن، هەروەها دروستبوونی سەرەگرتنی درێژی ئۆتۆمبێلەکان لە بەردەم وێستگەکانی سووتەمەنی لە چەندین شاری ئەو وڵاتەدا دەبیرێت لەوانە تاران ، کەرەج، مەشهەد، کرمان و زاهیدان.

لە هەمان کاتدا بەرپرسانی حکومەت باس لە پێویستی بەرزکردنەوەی نرخی سووتەمەنی دەکەن.

لە ڕۆژی دووشەممەوە ڕیزی درێژتر لە بەنزینخانەکانی ئەو وڵاتە بینراوە، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی دوورخستنەوەی ئابووریی ئەمەریکا دژی کۆماری ئیسلامی، لە شارە جۆربەجۆرەکان و شۆفێران ڕووبەڕووی کەمیی بەنزین بوونەتەوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەشێک لە بەنزینخانەکان پێدانی بەنزینیان سنووردار کردووە، هەندێکی دیکەش ڕووبەڕووی کەمی بەنزین بوونەتەوە و ناچاربوون بەشێکیان دابخرێن.

محەممەد جەعفەر غامپەنا، جێگری جێبەجێکاری سەرۆک کۆماری ئێران لە دوایین لێدوانیدا، دابەشکردنی بەنزینی بە "نادادپەروەرانە" زانی و وتی: بەرهەمی ناوخۆ بەس نییە و بە هۆی گەمارۆی دەریایی ئەمەریکاشەوە، ناتوانن هاوردەش بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد: "دەبێت نرخی بەنزین و گازۆیل بەرزببێتەوە، بەڵام هێشتا کات و بڕی و شێوازەکەی ڕوون نییە".

This item is part of
XS
SM
MD
LG