Accessibility links

سوپای ئیسرائیل: پاسەوانی تایبەتی سەرۆکی پێشووی بزووتنەوەی حەماس کوژرا

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند پاسەوانی یەحیا سینوار ڕێبەری پێشووی بزووتنەوەی حەماس لەگەڵ ئەندامێکی دیکەی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە دوو هێرشی جیا لە باشووری کەرتی غەززە کوژراون.

لە بەیاننامەکەدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە لە هێرشەکەی ڕۆژی یەکشەممە بۆ سەر خان یونس، حازم موسا کوژراوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سوپای ئیسرائیل، ئەو کەسە ئەندامی هێزی نوخبەی حەماس بووە و لە 7ی ئۆکتۆبەردا هێرشی کردبووە سەر بنکەی سوپای ئیسرائیل لە نزیک سنووری کەرتی غەززە.

لە هێرشێکی دیکەدا لە خان یونس ڕۆژی دووشەممە، ڕازیق ساحیل سلێمان ئەبو شەحمە، پاسەوانی یەحیا سنوار، کوژراوە کە بە گوتەی سوپای ئیسرائیل ئەندامی هێزی نوخبەیش بووە و لە 7ی ئۆکتۆبەردا دستی هەبووە.

یەحیا سینوار، داڕێژەری هێرشە تیرۆریستییەکەی 7ی ئۆکتۆبەری حەماس بوو کە خۆی لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا دا کوژرا.

سینوار دوای کوژرانی ئیسماعیل حەنییە، سەرۆکی پێشووی بزووتنەوەی حەماس، سەرکردایەتیی بزووتنەوەی حەماسی گرتبووە ئەستۆ.

This item is part of
XS
SM
MD
LG