Accessibility links

سوپای ئیسرائیل دەڵێت فەرماندەی ناوەندێکی بەرهەمهێنانی چەکی حەماسی کوشتووە

سوپای ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند ئیسماعیل ئەبوفول فەرماندەی ناوەندێکی بەرهەمهێنانی چەکی حەماسی کوشتووە.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە ئیسماعیل ئەبوفول فەرماندەی دامەزراوەیەکی بەرهەمهێنانی چەک لە هەڵمەتێکی هاوبەش لەگەڵ ڕێکخراوی شین بەت لە ناوچەی ئەلمەغازی لە کەرتی غەززە کوژراوە.

لە ڕاگەیەندراوە سەربازییەکەی ئیسرائیلدا هاتووە ئەبوفول دەستی هەبووە لە دروستکردنی تەقەمەنی و مووشەکی دژە تانک بۆ باڵی سەربازی حەماس.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، شوێنی بەرهەمهێنانی چەک کە دەکەوێتە نزیک ناوەندێکی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان کە لەلایەن ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییەوە بەڕێوەدەبرا، کراوەتە ئامانج.

هەروەها سوپای ئیسرائیل دەڵێت حەماس بە شێوەیەکی سیستماتیکی ڕێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کردووە و هەوڵی دووبارە بنیاتنانەوەی توانا سەربازییەکانی دەدات.

This item is part of
XS
SM
MD
LG