هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی شەممە، ڕایگەیاند سەربازەکانیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر "تیرۆریستێک" لە باشووری سوریا.
هێزەکانی ئیسرائیل لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی X ی خۆیدا ڕایگەیاندووە لەکاتێکدا تیرۆریستەکە سەرقاڵی ئامادەکردنی پیلانێکی تیرۆریستی بووە لە دژی هێزەکانیان، کراوەتە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاند، "ئەو کارە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆی بۆ سەر هێزەکانمان دروستکردووە".
سوپای ئیسرائیل هەروەها دووپاتیکردەوە کە بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ ڕێگریکردن لە هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر هێزەکانی ئیسرائیل و هاووڵاتییان.
هێرشی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل دوای چەند ڕۆژێک لە هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەربازی ئەبو ئەلزهور لە باکووری سوریا هات.