Accessibility links

سەرۆکی عێراق: لەگەڵ تاران لەسەر تەنگەی هورمز لە وتووێژداین

نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، بەغدا بەردەوامە لە دانوستانەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لەسەر پرسی گەرووی هورمز کە بە "پرسگەلێکی ئاڵۆز" ناوی برد.

سەرۆکی عێراق ڕۆژی شەممە، لە دووهەمین ڕۆژی هەشتەمین کۆنفرانسی دیالۆگی بەغدا، ڕایگەیاند کە تەنگەکە "نەک تەنیا عێراق بەڵکو کاریگەری لەسەر هەموو جیهان هەیە."

ئامێدی ئاماژەی بەوەشکرد، تێپەڕبوونی چەند کەشتییەکی نەوتهەڵگری عێراق بەناو تەنگەی هورمزدا ئاسانکاری بۆ دەکرێت.

ئەو قسانەی ناوبراو لە کاتێکدایە کە ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاوی کردەوە کۆماری ئیسلامی مۆڵەتی بە ژمارەیەک کەشتی نەوتهەڵگری عێراقی داوە کە بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕن، دوای ئەوەی بەغدا لە ڕێگەی کەناڵە جۆراوجۆرەکانەوە چەندین جار داوای کردبوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەرگرتنی مۆڵەتی تایبەت بۆ تانکەرە عێراقییەکان یەکێک بووە لە داواکارییە سەرەکییەکانی بەغدا لە سەردانەکەی محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بۆ عێراق.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ قالیباف داوای "ستاتۆی تایبەت" ی بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی تەنگەی هورمزەوە کرد.

This item is part of
XS
SM
MD
LG