Accessibility links

چەتە دەریاییە سۆماڵییەکان کەشتییەکی سزا لەسەری ئێرانیان ڕفاند

ڕێکخراوی بازرگانی دەریایی بەریتانیا دەڵێت ئەو تەنکەرەی ڕۆژی پێنجشەممە لە کەنداوی عەدەن لەلایەن شەش چەکدارەوە ڕفێندرابوو، بەشێک بووە لە کۆبەلەمی سێبەری کۆماری ئیسلامی بۆ دەربازبوون لە سزا نەوتییەکانی ئەمەریکا.

تانکەرەکە دوای ئەوەی لە کەناراوەکانی یەمەن لەلایەن چەکدارانەوە دەستی بەسەردا گیرا، بەرەو سۆماڵی گواسترایەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە کەشتیی سیبو 1کە ئاڵای ئەریتریای لەسەر بوو، لەلایەن شەش چەکدارەوە دەستی بەسەردا گیرا.

هەروەها کەشتییەکە بەشێک بوو لە "بەلەمێکی سێبەر" بۆ یارمەتیدان لە دەربازبوون لە سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر هەناردەکردنی نەوتی ئێران و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکاش لە مانگی دوازدەی ساڵی ڕابردوودا سزای بەسەردا سەپاند.

.

This item is part of
XS
SM
MD
LG