Accessibility links

ناتۆ بۆ تاوتوێکردنی بەشداری هەندێک لە ئەندامان لە کردنەوەی تەنگەی هورمزدا کۆبوویەوە

فەرماندەی باڵای سەربازی ناتۆ ئەم هەفتەیە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکی ئەنجامدا بۆ هەماهەنگی بەشداری ئەو ئەندامانەی هاوپەیمان کە پێیان باشە لە پاراستنی ئازادی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز بەشداری بکەن.

بەڵام ناتۆ جەختی لەوە کردەوە کە ئەو هەوڵە ئەرکێکی فەرمی هاوپەیمانییەکە نییە.
فەرماندەیی باڵای هاوپەیمانانی ناتۆ کۆبوونەوەکەی ڕۆژی چوارشەممە 19ی هەشت لە ئاستی سەرۆکەکانی بەرگری ئەو وڵاتانە ئەنجامدا.

وتەبێژی ژەنەڕاڵ ئەلێکسیس گرینکۆڤیچ، فەرماندەی ناتۆ، ڕۆژی هەینی وتی: "بارەگای ناتۆ کۆبوونەوەیەکی بۆ ئەو هاوپەیمانانە کە حەزیان لێیە لە پڕۆسەکەدا بەشدار بن لەسەر ئاستی سەرۆکە باڵاکانی بەرگری ئەنجامدا بۆ ئاسانکاری بەشداریکردنی ئەگەری ئەوان لە پشتگیریکردنی ئازادی کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا."

ئەو وتەبێژە هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆ ئەوەی ڕوون بێت، ئەمە ئەرکێکی ناتۆ نییە. بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی توانای ناوازەی ناتۆ بۆ کۆکردنەوەی هاوپەیمانان و دەستنیشانکردنی ئەو توانایانەی کە دەتوانن بیهێننە سەر مێزەکە، شتێکی لۆژیکیە کە ناتۆ بەم شێوەیە ئاسانکاری بکات."

This item is part of
XS
SM
MD
LG