Accessibility links

نەتانیاهۆ ڕەتیدەکاتەوە پێش چەککردنی حەماس دەست بە ئاوەدانکردنەوەی غەززە بکرێت

نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جارێکی دیکە ڕایگەیاند تا ئەو کاتەی حەماس بە تەواوی چەک نەکرێت، ڕێگە بە هیچ ئاوەدانکردنەوەیەک لە غەززە نادات.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەروەها ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن بەرپرسانی سیاسی ئیسرائیل ڕەزامەندیان دەربڕیوە بۆ چوونەژوورەوەی هێزی نێودەوڵەتی بۆ ناو کەرتی غەززە.

دانوستانەکانی ئاشتی بۆ چەک داماڵین لە حەماس و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە بە نێوەندگیری ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت.

پێشتر حەماس بە ڕێککەوتنی ئاشتی و "نەخشەڕێگای 15 خاڵی" دۆناڵد ترامپ ڕەزامەندی دەربڕیبوو، بەڵام سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە "قبووڵنەکراو" ناوی برد و ڕایگەیاند تا حەماس بەڕاستی چەک نەکرێت، هیچ کشانەوەیەک ڕوونادات.

This item is part of
XS
SM
MD
LG