Accessibility links

ناتۆ: ئامادەین بەرگریی لە هەموو ئەندامان بکەین لە بەرامبەر هێرشی ئێراندا

بەرپرسێکی ناتۆ رۆژی چوارشەممە رایگەیاندا، هاوپەیمانێتییەکە ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک و هەمیشەش ئەو کارەدەکات بۆ پاراستنی هەموو ئەندامان.

ئەو سەرنجانە لەدوای چەند رۆژێک دێن لە راپۆرتێکی رۆژنامەی فاینانشەڵ تایمز کە تیایدا باس لە ئەگەری هێرشی ئێران کراوە بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە خاکی ئەوروپا ئەگەر سەرۆک ترامپ شەڕەکە فراوانتر بکات.

ئەو بەرپرسە بە ئاژانسی رۆیتەرزی وتووە "وەک پێشتر لە ئەمساڵدا بینیمان، بەرگریی ئاسمانیی ناتۆ سەرکەوتووانە رێگرییکرد لە مووشەکی بالیستی کە لە ئێرانەوە بە ئاراستەی تورکیا لە چوار بۆنەی جیاوازدا هاوێژرابوون." هەروەها وتیشی "سیستەمی بەرگری و رێگریمان بەهێز و کاریگەرە."

راپۆرتەکەی فاینانشەڵ تایمز باسی ئەوەیکردووە کە هێزەکانی ئێران بەدوای ئامانجی ئەمەریکاییدا دەگەڕێن لە باشور و باشوری خۆرهەڵاتی ئەوروپا، لەنێویاندا بوڵگاریا.

مانگی رابردوو بوڵگاریا رێگەی بە فرۆکە ئەمەریکاییەکاندا بۆ پڕکردنەوەی سووتەمەنی لە بنکەی سەربازیی بێزمیر. قوبروسیش لە لیستی ئەو وڵاتانەدا کە ئەگەر هەیە بکرێنە ئامانج. لەوێ بنکەیەکی ئاسمانیی بەریتانی هەیە کە مانگی سێ بە درۆن کرایە ئامانج.

هەروەها سەرچاوەکان باسی هێرشەکەی مانگی رابردوویانکرد بۆ سەر بنکەی ئەمەریکی لە ئوردون کە بووە مایەی کوژرانی سێ سەربازی ئەمەریکی. ئەمەش دەریدەخات ئێران دەتوانێت تاوەکو چەند دوور ئامانج بپێكێت.

This item is part of
XS
SM
MD
LG