Accessibility links

ئیمارات سەرجەم پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی لەگەڵ ئێران ڕاگرت

ئیمارات سەرجەم ئاڵوگۆڕە بازرگانی و داراییەکانی لەگەڵ ئێران ڕاگرت بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی هەرێمی، کە بە هەڕەشە بۆ سەر خۆرهەڵاتی ناوەند و ئاشتی و ئاسایشی جیهان لە قەڵەمی دەدات.

ئەم هەنگاوەشی لە دوای چەند کاتژمێر هات کە تارانی تۆمەتبارکرد بە هێرشی مووشەکی بەمەبەستی پێکانی کەشتیوانیی بازرگانی.

بڕیارەکە ئەو رۆژە دەرکرا کە سەرۆک ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زائید ئال نەهەیانی سەرۆکی ئیمارات ئەنجامدا.

مارکۆ روبیۆی وەزیری دەرەوەش بە جیا پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ شێخ تەهنون بن زاید ئال نەهەیان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیمارات، ئەنجامدا.

ئەم هەنگاوەی ئیمارات هاوکاتیشە لەگەڵ ئامادەکارییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ راگەیاندنی ئەوەی سکۆت بێسیتی وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا هەفتەری پێشوو وەسفیکرد بە "رێکاری ئابووریی بێوێنە بە مەبەستی کەنارگیرکردنی ئێران."

رۆژی سێشەممە ئیمارات لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندا "سەرجەم بازرگانی، ئاڵوگۆڕی بازرگانی، و ئاڵوگۆڕی دارایی لەگەڵ ئێران" راگیران.

ئەفرا ئەل حەمیلی بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندیکردنی ستراتیژی لە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە بەیاننامەیەکدا رایگەیانە کە "لەبەر رۆشنایی تەسعیدی هەرێمیی کە دەبێتە هەڕەشە لەسەر ئاشتی و ئاسایشی هەرێمیی و نێودەوڵەتی،" هەموو مامەڵەیەکی بازرگانی و دارایی لەگەڵ ئێران تاوەکو کاتێکی دیارینەکراو راگیراون.

ئەل حەمیلی باسی لەوەشکرد کە ئیمارات پابەندە بە "پاراستنی نەزاهەتی سیستەمی دارایی نێودەوڵەتیی هاوساز لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتی و باڵاترین ستانداردی جیهانی."

چەند کاتژمێرێک پاش بڵاوبوونەوەی بەیاننامەکە، ئیمارات رایگەیاند کە ئێران دوو مووشەکی بالیستی بەئاراستی سنورەکانی ئیمارات هاویشتووە. ئیمارات بڵاویکردەوە کە مووشەکەکان لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە درکیانپێکرابوو کە هاتووچۆی دەریاییان کردبووە ئامانج، پێش ئەوەی بکەونە ناو دەریاوە.

هەفتەی رابردوو ئیمارات ئێرانی بەوە تۆمەتبارکرد کە هێرشیکردۆتە سەر دوو نەوتهەڵگر کە موڵکی کۆمپانیای نەوتی دەوڵەتیی بوون لەکاتی تێپەڕبوونیاندا بە گەرووی هورمزدا.

ئێران ئەو بانگەشانەی ئیماراتی رەتکردەوە کە مووشەکی بەئاراستەی ئەو ووڵاتە هاویشتبێت.

بەگوێرەی رێکخراوی بازرگانیی جیهانیی، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و ئیمارات لە ساڵی 2024 دا نزیکەی 28 ملیار دۆلار بووە کە بەشی زۆری ئەو بەهایە هەناردەکردن و دووبارە هەناردەکردنی ئیمارات بووە بۆ ئێران.

ئاژانسی وام ی فەرمیی ئیمارات رۆژی سێشەممە بڵاویکردەوە کە ئال نهەیانی سەرۆکی وڵات پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆک ترامپ ئەنجامداوە و تیایدا باسی هاریکاریی دوولایەتی و "دوایین پێشهاتەکانی خۆرهەڵاتی ناوەند و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ چارەسەرکردنیان." کراوە.

لەلایەکی تریشەوە رۆبیۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیمارات باسیان لە هەماهەنگیی ئەمەریکا و ئیمارات کردووە بۆ "بەرپرسیارکردنی ئێران و رێکخراوە تیرۆریستییەکان کە نزیکن لێیەوە لەو هێرشە بەردەوامانە."


وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوە ئاشکرایکرد کە روبیۆ جەختیکردووەتە سەر گرنگی جوڵەی سەربەستانەی کەشتیوانی بە گەرووی هورمزدا.

هەفتەی رابردوو ئەمەریکا بڕیاریدا کە فشاری ئابووری بێوێنە بەسەر ئێراندا بسەپێنێت. بێسیت ی وەزیری خەزێنە ڕایگەیاندا کە وەزارەتەکەی خەریکی راگەیاندنی رشتەیەکی "پێشتر نەبینراوی" رێکاری ئابوورییە لە دژی ئێران. هەروەها ووتیشی کە ئەو رێکارانە تێکەڵەیەک دەبێت لە گۆشەگیرکردنی ئابووری پێشوەختە ئەزمووننەکراو لە جیهاندا و بەردەوامیدان بە گەمارۆی سەر گەرووی هورمز، کە رێگریدەکات لە هەر کەشتییەک بیەوێت هاتوچۆی بەندەرە ئێرانییەکان بکات.

This item is part of
XS
SM
MD
LG