جۆشوا هاریس، کارهەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا، لە بەغدا لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کۆبوویەوە.
لە گفتوگۆکاندا هەردوولا باسیان لە پێشیینە هاوبەشەکانیان کرد بۆ بەهێزکردن هاوبەشیی و هەماهەنگی دوولایەنە بۆ ئەمەریکا و عێراق.
هەردوولا پشتیوانیی خۆیان بۆ هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دووپاتکردەوە لە پێناو داهاتوویەکی خۆشگوزەران و ئاسایشی بۆ هەموو عێراقییەکان.
هەروەها جەختیان لە داهاتوویەک کردەوە کە دووربێت لە تیرۆر و پڕ بێت لە هاریکاریی ئابووریی بە جۆرێک کە سودی بۆ گەلانی ئەمەریکا و عێراق هەبێت.