Accessibility links

نێردراوی سەرۆک ترامپ لە بارەی ئاشتی لە غەززە لەگەڵ دانوستانکاران کۆبووەوە

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی رۆژی یەکشەممە نێردراوی سەرۆک ترامپ لەگەڵ دانوسانکارانی میسڕ و قەتەر و تورکیا لە قاهیرەی پایتەخت کۆبووەوە. ئامانج لە کۆبونەوەکە بریتیی بوو لە بەرەوپێشبردنی پلانی ئاشتیی سەرۆکی ئەمەریکا لە کەرتی غەززە، لە کاتێکدا ئیسرائیل بەردەوام بوو لە بۆردومانکردنی کەرتەکە.

دیپلۆماتکار نیکۆڵای ملادێنۆڤ وتی کە بەرپرسانی حەماس لە هەندێک لەو کۆبونەوانەدا ئامادەبوون کە دانوسانکاران و نێردراوی ترامپ، جارید کوشنەر و بۆردی ئاشتی ئەنجامیاندابوون.

بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلیش رایگەیاند کە بڕیارە کوشنەر و ملادینۆڤ رۆژی دووشەممە لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆی سەرەک وەزیرانی ئیسرائیل کۆببنەوە. نەتانیاهو پێشتر رایگەیاند بوو کە دوایین نەخشەی ڕێگای ئاشتی لە غەززە "ناپەسەند"ە.

پلانی ئاشتی ترامپ داوای راگرتنی دەستبەجێی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی لە غەززە دەکات. هەروەها چاوەڕوانی چەکدانانی حەماس دەکات لەکاتێكدا ئیسرائیل هێزەکانی لە کەرتەکە دەکشێنێتەوە بۆ بونیاتنانەوەی غەززە لەسایەی ئیدارەیەکی نوێی مەدەنی فەلەستینیدا.

خەلیل ئەلحەیا، سەرۆکی ئێستای باڵی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، وەک سەرکردەیەکی گرنگی بزوتنەوەکە دەرکەوت پاش ئەوەی سەرکردەکانی دیکەی حەماس کوژران، بەشداری لە کۆبونەوەکاندا کرد.

حەیا مانگی حەوت وەک سەرکردەی حەماس دیاریکرا، کە ئەو خۆشی ساڵی 2025 بە ئاستمەم لە هەوڵی تیرۆرکردنی دەربازبوو. کۆبونەوەی قاهیرە، دووەم کۆبونەوەی حەیایە لەگەڵ کوشنەر.

ئەم کۆبونەوانە وەک گۆڕانێکن لە ئاراستەی کارکردنی ئەمەریکا لەبارەی کۆبونەوە لەگەڵ حەماس کە ئەمەریکا بە گروپێکی تیرۆریستی ناوزەندیکردووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG