Accessibility links

26 وڵاتی ڕۆژئاوا و نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا لەسێدارەدانەکان لە ئێران شەرمەزار دەکەن

ژان نۆئێل بارۆت وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا و 26 وڵات لەوانە کەنەدا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لەسێدارەدانی خۆپیشاندەرانی ئێرانیان "بە توندترین شێوە" شەرمەزار کردووە.

بارۆت لێدوانێکی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوکردەوە و ناوی 25 وڵاتەکەی تێدایە کە لەگەڵ نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا ئەو لێدوانەیان واژۆ کردووە. ئەو وڵاتانە داوایان لە ڕژێمی ئێران کرد دەستبەجێ لەسیذارەدانەکان ڕابگرێت و ئەوانەی دەستبەسەر کراون ئازاد بکەن.

بارۆت لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەسێدارەدان بۆ بێدەنگکردنی خۆپیشاندەران و ترساندنی خەڵک و سزادانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ جێگای قبوڵکردن نییە.

هەروەها ئەو وڵاتانە داوایان لە ڕێژیمی ئێران کرد کە گوێ لە داخوازییەکانی گەلەکەی بگرێت کە خوازیاری گۆڕانی سیاسین و هەنگاو بنێت بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ.

This item is part of
XS
SM
MD
LG