نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ جۆشوا هاریس، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لە گرنگی فراوانکردن و دۆزینەوەی ئاسۆی نوێ بۆ هاریکاری نێوان هەردوو وڵات کردەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لە میانی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک ئامێدی لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا باسی لە پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمەریکا کردووە.
لای خۆیەوە هاریس دووپاتی کردەوە کە ئەمەریکا دەیەوێت پەرەبدات بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هاوکاری لە هەموو بوارەکاندا، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵات بکات.