Accessibility links

کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی ئێران لە سنوری هەنگەژاڵی بانە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند هێزەکانی پاسەوانی سنوری ئێران کۆڵبەرێکی کوردیان بە ناوی محەممەد تەوحیدپەنا کوشتووە.

بە وتەی هەنگاو، تەوحیدپەنا دانیشتووی شاری سەقزە و لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچەی سنوری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی پاسەوانانی ئێران کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەستداوە.

ڕێکخراوەکە بڵاویکردەوە، پاسەوانانی سنوری ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا تەوحیدپەنا دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاندووە، لەمساڵدا لانیکەم 35 بۆ 45 کۆڵبەر کوژراون و زیاتر لە 100 کەسی دیکەش برینداربوون.

This item is part of
XS
SM
MD
LG