Accessibility links

کەشتییەکی نەوت هەڵگری ئیماراتی لە گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە کرایە ئامانج

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: کەشتییەکی نەوت هەڵگری سەر بە کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئەبوزەبی (ADNOC) بە موشەکێک کە لە لایەن ئێرانەوە ئاراستە کراوە کراوەتە ئامانج.

هێرشەکە ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئەبوزەبی ڕایگەیاند 15 کەشتی لە کاتی تێپەڕبوونیان بە گەرووی هورمز لە سەرەتای شەڕەکەوە کراونەتە ئامانجی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

کۆمپانیاکە ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە لە ماوەی شەڕەکەدا "زیانێکی بەرچاوی بەرکەوتووە" بەهۆی هێرشەکان بۆ سەر کارمەندان و سەروەت و سامانەکەیەوە.

کۆمپانیا ئیماراتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەکەوە، یەکێک لە کارمەندەکانی کوژراوە و 20ی دیکەش برینداربوون.

This item is part of
XS
SM
MD
LG