Accessibility links

پارتی ئازادی دەڵێت هەوڵی تیرۆرکردنی کوڕێکی حسێن یەزدانپەنا دراوە لە هەولێر

حسێن یەزدانپەنا د و کوڕەکەی
حسێن یەزدانپەنا د و کوڕەکەی

بەرپرسێکی پارتی ئازادی ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو لە شاری هەولێر تەقە لە کوڕێکی سکرتێری حزبەکەیان کراوە و هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە، دەشڵێت، کوڕەکەی بە سەختی بریندار بووە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

بەپرسەکەی پارتی ئازادی کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە دەنگی ئەمەریکای وت،" شەوی ڕابردوو نزیکەی کاتژمێر یەک و نیو لە شاری هەولێر تەقە لە موکری حسێن یەزدانپەنا کرا کە کوڕی سکرتێری گشتیە، بەهۆی هێرشەکەوە بە سەختی بریندار بووە و لە ئێستاشدا لە نەخۆشخانەیە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە."

وتیشی،" کورەکەی سکرتێری حزب ناوی موکرییە و تەمەنی 27 ساڵە، ژیانی هاوسەری پێک نەهێناوە."

پێشتر بەپرسانی حزبە کوردیەکان ئاشکرایان کردبوو، کە ئێران هەوڵیداوە تیرۆری سەرکردەی حزبە کوردیەکانی ڕۆژهەڵات بکات، بۆ ئەمەش چەند کەسێکی بۆ ئەو مەبەستە ڕاسپاردووە کە لە ناو حزبەکاندا بەو کارە هەستن.

دوێنێش لە بڵاوکراوەیەکی ناو سۆشیاڵ میدیادا، کەسێک بە ناوی ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتی ئارتەشی ئێران ئاماژە بەوە دەکات،"هێزەکانی کۆماندۆ 14 ئۆپەراسیۆنیان لە سلێمانی و هەولێر ئەنجامداوە و گەراونەتەوە خاکی ئێران.

هەرچەندە تا ئێستا بەرپرسانی ئەو حزبانە پشتراستی ئەو قسەیەی بەرپرسە سەربازیەکەی ئێرانیان نەکردۆتەوە، بەڵام بەم نزیکانە هیچ بەرپرسێکی حزبە کوردیەکان رووبەڕووی هێرش یان کردەی سەربازی لە هەرێمی کوردستاندا نەبۆتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG