Accessibility links

خولێکی تری دانوستانەکانی ئیسرائیل و لوبنان دەست پێدەکات

حەوتەمین خولی دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و لوبنان ڕۆژی سێشەممە لە ڕۆما بە نێوەندگیری ئەمەریکا دەستی پێکرد.

بەرێوبەرایەتی دۆناڵد ترامپ ئەو دانوستانانە بە بەشێک لە پلانەکەی بۆ چەکداماڵینی حزبوڵڵا و جێگیرکردنی سوپای لوبنان لە باشوور و کشانەوەی وردە وردەی هێزەکانی ئیسرائیل ناو دەبات. خولی پێشووی دانوستانەکان مانگی ڕابردووش لە ڕۆما بەڕێوەچوو.

لەگەڵ دەستپێکردنی دانوستانەکان، سوپای لوبنان ڕایگەیاندووە دەستیان بەسەر بارێکی موشەکەکانی 122 ملم گراددا گرتووە کە لە سوریاوە بە قاچاخ براوەتە ئەو وڵاتە.

پێشتر بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ناوخۆی سوریا دۆزینەوەی موشەکەکانی ڕاگەیاندبوو کە لە گوندی حارە سەر بە پارێزگای دەرعا لە نزیک سنووری ئیسرائیل شاردرابوونەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG