Accessibility links

سوپای ئیسرائیل: دوو فەرماندەی حەماسمان لە غەززە کوشت

سوپای ئیسرائیل لە درێژەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە کەرتی غەززە، دوو ئەندامی باڵای حەماسی کوشتووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سوپای ئیسرائیل کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، سالم جەمال عەبدولڕەحمان ئەبو لەباد، فەرماندەی شانەیەکی هێزەکانی نوخبەی حەماس کوژراوە. سوپای ئیسرائیل دەلیت ئەو کەسە بەشدار بووە لە هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەردا بۆ سەر ئیسرائیل.

هەروەها سوپای ئیسرائیل دەڵێت محەمەد عەبدولناسر محەمەد خەتیب، یەکێک لە فەرماندەکانی باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسی کوشتووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو دوو ئەندامەی بزووتنەوەی حەماس پلانیان داڕشتووە و هەوڵیانداوە هێرش بکەنە سەر هێزەکانی سوپای ئیسرائیل.

This item is part of
XS
SM
MD
LG