Accessibility links

سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان چەند ئەندامێکی حزبوڵا دەکاتە ئامانج

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ڕۆژی شەممە هێزەکانی لە ناوچەی شاخستانی عەلی تاھیر لە باشووری لوبنان چەند ئەندامێکی حزبوڵایان دەستنیشان کردووە کە دەبوونە مەترسی بۆ سەر ئیسرائیل و بۆ لابردنی ئەو مەترسییە لەناوی بردوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سوپای ئیسرائیل، ئەو کەسانە لە ناوچەیەکی ئاسایشی بوون کە هێزەکانی ئیسرائیل تێیدا جێگیرن و چالاکی تێدا دەکەن.

سوپا دەڵێت دوای ناسینەوەیان، هێزەکانی بە ئامانجی لابردنی هەڕەشە، ئەو ئەندامەنی حزبوڵایان کوشتووە.

سوپای ئیسرائیل هەروەها ئاماژەی کردووە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ئەفسەرێکی سوپای ئیسرائیل بە شێوەی مامناوەند بریندار بووە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو ئەفسەرە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و خێزانەکەشی ئاگادار کراوەتەوە.

سوپای ئیسرائیل لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ لابردنی هەر هەڕەشەیەک دژ بە هێزەکانی و ڕێگا نادات حزبوڵا زیان بە هاووڵاتیانی ئیسرائیل بگەیەنێت.

This item is part of
XS
SM
MD
LG