Accessibility links

سوپای کوەیت دەڵێت هێرشێکی درۆنی ئێرانی پووچەڵ کردەوە

سوپای کوەیت ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە ئاسمانی وڵاتەکەیدا خستووەتە خوارەوە.

سوپاکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بەشێک بوون لە هێرشی ئێران بۆ سەر چەند ئامانجێکی گرنگ لە کوەێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هێرشەکەی ئێران ناوەندێکی حکومی لە باکووری کوەیت و باڵەخانەیەکی مەدەنی لە دوورگەی بوبیان کردووەتە ئامانج.

هێرشەکە زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بە گوێرەی سوپای کوەیت.

هێزی بەرگری ئاسمانیی کوەیت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕۆژانە بەرپەرچدانەوەی هێرشە مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانی ئێرانی ڕاگەیاندووە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG