سوپای کوەیت ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ئێران بینای کۆمپانیایەکی چینی لە باکوری وڵاتەکەی کردە ئامانج، لە ئەنجامدا کرێکارێک کوژرا و زیانێکی ماددی بەرچاوی بە بیناکە کەوت.
وتەبێژی فەرمی وەزارەتی بەرگری کوەیت، سعود عەبدولعەزیز عەتوان، لە بەیاننامەیەکدا هێرشەکەی ئێرانی بە "قێزەون" ناوبرد و ڕایگەیاند، "لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستبەجێ دەستیانکرد بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕەوشەکە."
وتەبێژەکە وتیشی هێزەکانی بەرگری کوەیت ئامادەن بۆ بەرگری لە سەروەری وڵاتەکەیان و پاراستی ئاسایش و گیانی هاووڵاتیانیان.
هاوکات سوپای ئوردن ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە هێزەکانی پێنج مووشەکی ئێرانیان لە وڵاتەکە خستووەتە خوارەوە.
سوپای ئەو وڵاتە گوتی هێرشەکەا هیچ زیانێکی مرۆیی نەبووە.