Accessibility links

کۆشکی سپی بۆ دەنگی ئەمەریکا: کردەوەی لایەنە بیانییەکان ناتوانێت توانای ڕژێمی ئێران دژی ئەمەریکا زیاد بکات

کۆشکی سپی وەڵامی پرسیارێکی دەنگی ئەمریکای دایەوە سەبارەت بە ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز کە ئاماژەی کردووە بەوەی ڕەنگە سیستەمی بەرگری ئاسمانی دروستکراوی چین بۆ هاوکاریکردنی کۆماری ئیسلامی ڕەوانەی ئێران کرابێت.

کوشکی سپی ڕایگەیاند کە هیچ کردەوەیەکی ئەکتەرە بیانییەکان توانای ڕژێمی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی هاووڵاتیانی ئەمەریکا زیاد ناکات.

بەرپرسێکی کۆشکی سپی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "وەک سەرۆک وتویەتی، هیچ کارێکی هیچ ئەکتەرێکی بیانی بۆ هاوکاریکردنی ئێران بە هیچ شێوەیەک توانای ئەوان بۆ بە ئامانجگرتنی ئەمەریکاییەکان زیاد ناکات."

پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە سێ سەرچاوەی ئاگادار لەو بابەتە رایگەیاندبوو کە کۆماری ئیسلامی لە چەند هەفتەی داهاتوودا یەکەم باری تا 400 مووشەکی بەرگری ئاسمانی، کە لە شان هەڵدەدرێن و لە چین دروستکراون، وەردەگرێت.

This item is part of
XS
SM
MD
LG