Accessibility links

گرانی لە ئێراندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە

ناوەندی ئاماری ئێران رایگەیاندووە ڕێژەی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ لە ئێراندا بەشێوەیێکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و گەییشتوەتە نزیکەی لەسەدا 88.

ناوەندی ئاماری ئێران لە ڕاپۆرتە نوێیەکەیدا دەلیت ڕێژەی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ، واتە گۆڕانی ڕێژەیی لە پێوەرەکانی نرخدا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، گەیشتووەتە 87.9%.

ئەم ڕێژەیە بەو مانایەیە کە نرخی هەمان کۆمەڵە کاڵا و خزمەتگوزاری لە مانگێکی هاوشێوەدا لە ئێران لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا نزیکەی دوو هێندە زیادی کردووە.

هەروەها ناوەندی ئامار ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانەی لە مانگی حەوتی ساڵی ڕابردوو تا کۆتایی مانگی حەوتی ئەمساڵ بە ڕێژەی 66% ڕاگەیاندووە. پێشتر بانکی ناوەندی ئەم ڕێژەیەی بە لەسەدا 62 راگەیاندبوو.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ژمارەیەک لە ئابووریناسان لە ئێران هۆشدارییان دا سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان و ڕایانگەیاند کە ئەگەر ئەم ڕێژەیە بگاتە سەرووی لەسەدا سەد، دەبێتە "مەزنە هەڵاوسان."

This item is part of
XS
SM
MD
LG