Accessibility links

سیستەمی بەرگری ئاسمانیی ئەمەریکا پێنج درۆنی لە ئاسمانی هەولێر خستە خوارەوە

دیمەنی دووکەڵی ئەو درۆنانەی ڕۆژی 24ـی حەوتی 2026 لە ئاسمانی هەولێر خرانە خوارەوە.
دیمەنی دووکەڵی ئەو درۆنانەی ڕۆژی 24ـی حەوتی 2026 لە ئاسمانی هەولێر خرانە خوارەوە.

ئەمڕۆ هەینی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەنگی چەندین تەقینەوە بیسترا.

سەرچاوەیەک بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی ڕاگەیاندووە، لانیکەم حەوت تەقینەوە لە هەولیر بیستراون و ئاگر لە نزیک بنکەیەکی سەربازییەوە بینراوە کە هێزەکانی ئەمەریکای تێدا نیشتەجێیە.

دەزگای دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێنج درۆنی بۆمبڕێژکراو لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە لە ئاسمانی هەولێر خراونەتە خوارەوە.

دژەتیرۆر ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ هەینی 24ـی حەوتی 2026، لە کاتژمێر 9:32 تا 9:45ـی پێشنیوەڕۆ، هێزەکانی هاوپەیمانان پێنج درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە کە لە ڕۆژئاوای پارێزگای هەولێرەوە ئاراستە کرابوون."

دەشڵێت هێرشەکان، "خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە."

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئێران هێرشە ڕاستەوخۆکانی لە ڕێگەی درۆن و مووشەکەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان چڕ کردووەتەوە، لە کاتێکدا پێشتر زۆربەی هێرشەکانی لە ڕێگەی بریکارەکانی ناو عێراق ئەنجام دەدا.

هەروەها دەنگی ئەمەریکا زانیویەتی ئێران ژمارەی هێزەکانی لەسەر سنوری هەرێمی کوردستان زیاد کردووە و هەندێک لە هێزەکان بە درێژایی نزیکەی کیلۆمەترێک هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG