Accessibility links

کۆمەڵە برینداربوونی 6 پێشمەرگەیان لە هێرشێکی ئێران لە بالیسان ڕادەگەیەنێت

سەرکردەیەکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە ئێوارەی چوارشەممە بە کاتی هەرێمی کوردستان، کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی تر هێرشی کردە سەر بنکە و باررگاکانی حزبەکە لە دۆڵی بالیسان و بەو هۆیەوە شەش پێشمەرگە بریندار بوون.

ئەمجەد حسێن پەناهی، سەرکردە لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، بەدەنگی ئەمەریکای وت، "کەمێک بەر لە ئێستا لە دۆڵی بالیسان ئێران بە مووشەکی خەیبەر هێرشی کردە سەر بارەگاکانمان."

ڕایگەیاند، "یەکەم جارە ئێران ئەو مووشەکە لە دژمان بەکار بهێنێت."

وتیشی، "بەهۆی هێرشەکەوە شەش پێشمەرگەمان بریندار بوون، کە تا ئێستا نازانین ئاستی برینداریەکەیان سەختە یاخود نا."

This item is part of
XS
SM
MD
LG