Accessibility links

سوریا دەست بەسەر سێیەم باری ئەو چەکانەدا گرت کە بە قاچاخ بۆ لوبنان ڕۆیشتووە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەندەر و گومرگی سوریا ڕایگەیاند لە ڕێگای لوبنان دەستیان بەسەر بارێکی چەکی قاچاخدا گرتووە. بەگوێرەی ئەو دامەزراوەیە، بارەکە 226 بۆمبی لەخۆگرتووە و لەناو ئۆتۆمبێلێکدا شاردراوەتەوە و بەرەو لوبنان ڕۆیشتووە.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە دەسەڵاتدارانی سوریا ڕایانگەیاند دەستیان بەسەر بارێکی موشەکی دوور مەودا و مووشەکی دژە تانک و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ عێراقدا گرتووە.

حزبوڵڵا ڕەتیکردەوە هیچ چالاکییەکی لە سوریادا هەبێت و ئەو تۆمەتانەی بە ساختە و دروستکراو و بێ بنەما بە ئامانجی زیانگەیاندن بە حزبوڵڵا ناوبردووە.

وەزارەتی ناوخۆی سوریا لە بەیاننامەیەکدا حزبوڵڵای بە "میلیشیا تیرۆریستییەکان" ناوبردووە. حیزبوڵڵای لوبنان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە پشتیوانی دەکرێت.

هەروەها سوریا دەستی بەسەر بارێکی چەکدا گرتووە کە ڕۆژی پێنجشەممە بۆ حزبوڵڵا نێردرابوو.

ئەم دەستبەسەرداگرتنە لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا و ئیسرائیل و حکومەتی لوبنان فشاریان لەسەر حزبوڵڵا چڕتر کردووەتەوە بۆ داماڵینی چەک لەو گرووپە. جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان ئەمڕۆ لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG