دۆناڵد ترامپ، سەرۆک ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە هۆشدارییەکی توندی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەگەر سەربازێکی ئەمەریکایی بکوژرێت، ئێران ڕووبەڕووی لێکەوتەی سەخت دەبێتەوە.
لە ڕاگەیاندنێکدا لەسەر تۆڕی تروث سۆشیەڵ سەرۆک ترامپ دەڵێت "هەر جارێک ئێران سەربازێکی ئەمەریکایی دەکوژێت چەندین هێندە زیاتر باجی ئەو کوشتنە دەدات!"
ئاماژەی بەوەش کرد " ئەم ڕێنماییە دراوە بە پیت هێگسەت وەزیری جەنگ و سەرۆکی ئەرکانی هاوبەش دانیال کەین و هەموو سەرکردە سەربازییەکان."
ئەو بەیاننامەیە لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆرن. بەرپرسانی ئەمەریکا بەردەوامن لە چاودێریکردنی دۆخەکە، لە کاتێکدا لێدوانەکانی سەرۆک ئاماژەیە بۆ هەڵوێستێکی توند لە دژی هەر هێرشێک بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا.
ئەم لێدوانەی سەرۆک ترامپ دوای ئەوە هات کە وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا ناسنامەی ئەو دوو سەربازە ئەمەریکییەی بڵاوکردەوە کە لە هێرشێکی ئێراندا لە ئوردن کوژراون،