Accessibility links

ئیسپانیا جامی جیهانی تۆپی پێی 2026ی بردەوە

ڕۆژی یەکشەممە لە یاریگەی متلایڤ لە نیوجێرزی/ نیویۆرک، بە ئامادەبوونی سەرۆک دۆناڵد ترامپ یاری کۆتایی جامی جیهانی تۆپی پێی لە نێوان هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەرژەنتین بەڕێوە چوو.

ئیسپانیا توانی بە یەک گۆڵ لە کاتی زیادەی یارییەکەدا سەرکەوتن بەسەر ئەرژەنتین بەدەستبهێنێت و بۆ دووهەم جار ببێتە پاڵەوانی مۆندیالەکە.

گۆڵەکە لەلایەن یاریزان تێران تۆرێس ئەنجام درا.

سەرۆک دۆناڵد ترامپ لەگەڵ سەرۆکی فیفا خەڵاتەکانیان بەخشی بەسەر یاریزانەکانی تیمی براوە.

سەرۆک دۆناڵد ترامپ، لە کاتی بەخشینی مەدالیای زێڕین بە یامین یەماڵ
سەرۆک دۆناڵد ترامپ، لە کاتی بەخشینی مەدالیای زێڕین بە یامین یەماڵ

ئیسپانیا لە ساڵی 2010 جامی جیهانی بردەوە و ئەم مۆندیالەی 2026 دووهەم جامی ئەو هەڵبژاردەیەیە.

ئەرژەنتینا هەتا ئێستا سێ جار جامی جیهانی بردووەتەوە کە دواترینیان لە ساڵی 2026 بوو.

لە تەوای ئەم مۆندیالەدا ئیسپانیا تەنها یەک گۆڵی لێکرا و ئەرژەنتینا 8 گۆڵی ڵێ کرا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG